دەستبەسەر دەیان كارتۆن خورمای عێراقیدا گیرا


قائیقامیەتی قەزای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەستیان بەسەر دەیان كارتۆن خورمای عێراقیدا گرتووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، لەلایەن لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت 155 كارتۆن خورمای عێراقی لە جۆری (تمور عراقیە) كە بڕەكەی زیاتر لە یەك تۆن و 200 كیلۆگرام بوو دەستی بەسەردا گیراوە و لە‌ ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون‌ لەناوبرا.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، هەر ئەمڕۆش هەمان لیژنە دەستی بەسەر 500 كیلۆگرام زەنجەبیل و 300 كیلۆگرام شلكی خراپبوودا گرت كە خاوەنەكانیان بەنیازبوون لە بازاڕەكاندا ساغیان بكەنەوە.

قایمقامیەتی سلێمانی روونیكردۆتەوە، تەواوی زەنجەبیل و شلكەكە لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێن و خاوەنەكانیشیان رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.



PM:03:22:25/03/2023