ڕۆمانی تفەنگە ژەنگاویەکان


ڕۆمانی تفەنگە ژەنگاویەکان لەنوسینی شاعیرو ڕۆمانوس عبدالقادر سعیدە کە خاوەنی شانزە کتێبی شیعری و پێنج ڕۆمانە  کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

ئەم ڕۆمانە دەربارەی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێرانە و ڕۆڵی کوردو تێکشکانە سیاسی و کۆمەڵایە کانی دەگێڕێتەوە.

 ڕۆمانەکە لە کەشێکی شیعریی و بەزمانێکی سیحریی ڕوداوەکان دەگێڕێتەوە کە لەچەند بەشێک پێک هاتوە هەربەشەی بەسەرهاتو ڕوداوێکی تراژیدی زیندانی دیلەکانی جەنگەکە دەگێڕێتەوە.

 سەراپا ڕۆمانەکە بەڕۆمانی نامە دەژمێردرێت کە ئەزموونێکی نوێی ڕۆمانی کوردییە، ئێستا لە کتێبخانەی جەمال عیرفان لە سلێمانی و کتێبخانەی فێربوون لەهەولێر دەستدەکەوێت.



PM:03:59:25/03/2023