لە قەزای سۆران بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غازی ئێڵ پی جی ئۆتۆمبێلێك سووتا

بەرگری شارستانی سۆران ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی تەقینەوەی غازی ئێڵ پی جی ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاتڕۆڵ ئاگری گرت". 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی قەزای سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگاداركراینەوە كەوا ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاتڕۆڵ ئاگری گرتووە لە قەزای سۆران دوای ئاگاداركردنەوە تیمی ئامادە باشی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوەکە توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە و زیانە ماددیەكان كەم بكەنەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو هۆكاری ڕووداوەكە ئەوەبوو كە سیستەمی غازی LPG بۆ زیادكرابوو لە ئەنجامی تەقینی بۆڕی غازی ئۆتۆمبێلەكە ئاگرەكە درووست ببوو و جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو. 


PM:04:10:26/03/2023