سەبارەت بە سیستەمی غازی شۆڤاژ، هۆشداری بەپەلە بە هاوڵاتیان دەدرێت


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات كە سیستەمی غازی شۆڤاژیان هەیە لەماوەی ١٥ رۆژدا سەردانی بنكەكانی بەرگری شارستانی بكەن بەمەبەستی پێداچوونەوە بەسیستەمەكەیان.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی رایگەیاندووە، ئاگاداری بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی كە سیستەمی غازی (LPG) بەكاردەهێنن لە ماڵەكانیاندا، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەر و ماڵی خۆیان و دراوسێكانیان پێویستە بەزووترین كات سەردانی نزیكترین بنكەی بەرگری شارستانی سلێمانی بكات لە سنوری گەڕەكەیدا.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەی پانزە ڕۆژ تەرخانكراوە بۆ ناو تۆماركردن، بەمەبەستی پشكنین و دڵنیابوون لە سەلامەتی سیستەمەكەیان، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر و سەلامەتی گیانی ماڵ و منداڵی خۆیان و هاوسێكانیان دەكەوێتە ئەستۆ لە كەمتەرخەمیان، وە ڕێگەیان پێنادرێ خەزانی غازەكەیان پڕ بكەنەوە.



PM:03:35:27/03/2023