‎عەلی حەمە ساڵح دوای هەشت ساڵ پەرلەمانتاری داوا دەکات بگەڕێتەوە سەر کارەکەی پێشووی

عەلی حەمە ساڵح لە نوسراوێکدا داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات وەک مامۆستا بگەڕێتەوە سەر کارەکەی پێشووی لە وەزارەتی پەروەردە.

بەپێی نوسراوێكی رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە) كە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە دەڵێت" دوای بڕیاری ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٢٢ تایبەت بە قبوڵکردنی دەست لەکارکێشانەوەی عەلی حەمە ساڵح لە ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستا، ناوبراو داوا دەكات بگەڕێتەوە بۆسەر وەزیفەی پێشووی وەك مامۆستا لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم". 

دەقی نوسراوەکە:


AM:11:23:28/03/2023