لەبارەی ئازادی رادەربڕینەوە
ئەمەنستی رەخنەی توند لە حکومەتی هەرێم دەگرێت


رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناسیوناڵ کە رێکخراوێکی جیهانی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕینە لەدوا  راپۆرتیدا رەخنەی توند دەگرێت لە بەرتەسککردنەوە و سنوردانان بۆ ئازادی لە هەرێمی کوردستاندا.

لەو راپۆرتەدا ئەمنستی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بە سەرکوتکاری  رۆژنامەنووسان و چالاکوانان و رەخنەگرانیان تۆمەتبار دەکات.

لە راپۆرتەکەدا چەندان نمونەی لەسەر دەستگیرکردن و دادگایی کردنی گیراوەکانی بادینان لە رۆژنامەنووسان و چالاکوانان هێناوەتەوە، لەوانە: 
دوو ڕۆژنامەنوس و سێ‌ چالاكی مەدەنی كە مانگی ئابی (٢٠٢٠) زیندانیكراون.

ئەو دوو رۆژنامەنووسە سێجار مانیان لەخواردن گرتووە.
 لەمانگی شوباتی (٢٠٢١) بەتۆمەتی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی سزادراون.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەرسومی دەركردووە بۆ كەمكردنەوەی سزاكەیان لەپێنج ساڵەوە بۆ دوو ساڵ. 

لە سەرکوتکردنێکی تردا راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەڕۆژی (٦) ئابی ساڵی (٢٠٢٢) هێزە ئەمنیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەگولەی پلاستیكی و گازی فرمێسك ڕێژ خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان لەهەردوو شاری هەولێرو سلێمانی بڵاوەپێكردووە. خۆپیشاندانەکە دژی دواكەوتنی موچەو نەبوونی دەرفەتی كار خۆپیشاندانیان كردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە هێزەكانی ئاسایش نزیكەی (٢٠) ڕۆژنامەنوسیان بۆ ماوەیەكی كورت بەتۆمەتی ڕوماڵكردنی خۆپیشاندانەكان دەستگیركردووە. 

راپۆرتەکە چەندان نمونەی تری گرتۆتە خۆی، ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوری ئەمەریکا بڵاوکرایەوە کە رەخنەی توندی لە شێوازی حوکمڕانی هەرێم و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان گرتبوو، ئەمەش بووە مایەی نیگەرانییەکی زۆری حکومەتی هەرێمی و لە چەند چەناڵی جیاجیاوە وەڵامیان دایەوە.




PM:06:45:28/03/2023