هاتووچۆی هەولێر خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان ئاگادار دەكاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان (مەلیكە) ئاگادار دەكاتەوە كە پێشتر پشكنینیان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"خاوەن ئۆتۆمبێلەكانی بێ‌ سەرەتاكان (مەلیكە) ئاگادار دەكرێنەوە كە پێشتر پشكنینیان كردووە، جارێكی دیكە سەردانیان بكەن بۆ ئەوەی جارێكی دیكەش پشكنینیان بۆ بكرێت". 

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە كە لە ماوەی یەك مانگدا لە ٣٠ی ٣ تا ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ سەردانیان بكەن بە مەبەستی دووبارە ئەنجامدانی پشكنین، هەر شۆفێرێكیش لەو ماوەیەی دیاریكراوە سەردانیان نەكات خۆی بەرپرسیار دەبێت. 


PM:04:05:29/03/2023