رۆیتەرز: دەبێت هەرێم شەش ملیار دۆلار پارەی فرۆشتنی پێشوەختەی نەوت بداتەوە


ئاژانسی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان پێشوەختە شەش ملیار دۆلاری لە ژمارەیەك كۆمپانیای جیهنی وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا نەوتی خاویان پێبدات، بەڵام ئێستا هەناردەی نەوت وەستاوە.
 
ئاژانسی رویتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكی بازرگانییەوە بڵاویكردۆتەوە، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان مانای ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان چیتر ناتوانێت بە دابینكردنی نەوتی خاو قەرزەكانی بداتەوە، كە شەش ملیار دۆلارە. 

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەداوە، دوو كۆمپانیای گەورەی جیهانی نزیكەی ٧٥٠-٨٠٠ ملیۆن دۆلاریان پێشوەختە داوەتە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا هەرێمی كوردستان نەوتی خاویان پێبدات.

سەرەتای ئەم هەفتەیە بە بڕیارێكی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كورستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا راگیرا.



PM:04:57:30/03/2023