ئاشتی هەورامی: نەوتی خۆمان بفرۆشین سێ هێندەی عێراقمان دەستدەکەوێت

پەرلەمانتارێکی دەستلەکارکێشاوەی هەرێم کۆبوونەوەیەک بیری خەڵک دەخاتەوە کە ئاشتی هەورامی وتوویەتی" نەوتی خۆمان بفرۆشین سێ هێندەی عێراقمان دەستدەکەوێت".

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوە لە نووسینێکدا بەناونیشانی (کوردستان چۆن بەم دۆخە گەشت!) دەڵێت" ئاشتی هەورامی وتی: خۆمان نەوت بفرۆشین سێ هێندەی عێراقمان دەستدەکەوێت".

ئەو پەرلەمانتارە رووداوەکە دەگێڕێتەوەو دەڵێت"سەرەتایی ساڵی ٢٠١٤ بوو.. وەفدێکی حکومەت سەردانی پەرلەمانیان کرد، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و ئاشتی هەورامی بوون.. کۆبونەوەیەک لە هۆڵی پرۆتۆکۆڵ کرا( دانیشتنی پەرلەمان نەبوو).. سەرۆکایەت لیژنەی نەوت و دارایی و یاسایی بەشداربوون تەنیا بۆ گفتوگۆ بوو.. د.یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمان ئامادەی کۆبونەوەکە بوو".

عەلی حەمە ساڵح باس لەوە دەکات ئەو دەمە زیاتر لە دوو مانگ بوو هەرێم خۆی نەوتی دەفرۆشت، عێراق هەڕەشەی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی دەکردو دواتریش بڕی.حکومەتی هەرێم "لێکۆڵینەوەیەکیان " ئامادەکردبوو کردبوو.. ئاشتی هەورامی خستیەڕوو".

هەروەها دەشڵێت " قسەمان لەسەر ئەوە کرد، عێراق بودجەی هەرێم ببڕێت گرفتی گەورە ڕودەدات. وەفدی حکومەتی هەرێم، لە زاری ئاشتی هەورامیەوە.. وتیان: خۆمان نەوت بفرۆشین سێ هێندەی عێراقمان دەستدەکەوێت. وتی: داهات دەگاتە زیاتر لە (٣٠ ملیار ) دۆلار! بەرهەم دەگاتە (یەک ملیۆن) بەرمیل!".
عەلی حەمە ساڵح جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بە دەرچونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن پارتی و یەکێتی. زۆر بەڕوونی بەرنامەی یاسایی داناوە بۆ فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆ، ئاشکراشی کرد " ساڵی ٢٠١١، نێچیرڤان بارزانی ڕێککەوتنی ٥٠ ساڵەی کردوو بڕیاری دروستکردنی بۆری نەوتی هەرێمی کورستان بۆ تورکیا درا".

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ٢٠١٣/١٠/١٥.. پێش پێکهێنانی کابینەی هەشتەم! بۆ یەکەمجار نەوت بەشێوەی سەربەخۆ ڕۆشت. لە سەرەتای ٢٠١٤ ە عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی و دەڵێت " زانیاری هەڵە، پلانی هەڵە، تەماحی شیرینی نەوت… ئەنجامی هەڵەی لێکەوتەوە. ئێستاش بژاردەی ژیرانە ڕێککەوتنە لەگەڵ عێراق".



PM:08:52:30/03/2023