ئەو موچە ئاشکرابوو کە بەرشەلۆنە بە میسی دەدات

رۆژنامەی لێ پاریسیانی فەرەنسی ئەو موچەیە ئاشکرا دەکات کە یانەی بەرشەلۆنە بە میسی دەدات بۆ گەڕانەوە.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە  ئەو ئۆفەرەی کە بەرشەلۆنە دەیەوێت پێشکەشی مێسی بکات مووچەیەکە بۆ وەرزێک کەمترە لە 10 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها بەشێک لە داهاتەکە پەیوەندی بە سپۆنسەرە نوێیەکانەوە هەیە.

 هەروەها لە فرۆشتنی ئەو بلیتانەی کە بۆ یارییەکانی ناو یاریگای کامپ،نۆ دەفرۆشرێن پارەی پێدەدرێت لەگەڵ فرۆشتنی تیشێرتی یانەکە.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، مێسی دەیەوێت داهاتووی گالتیێی راهێنەری پاریس سانجێرمانیش بزانێت و کێ دەبێتە جێگرەوەی لە ئەگەری ڕۆشتنی، هەروەها پلانی لەگەڵ نەیمار و مباپێ چییە.

 


PM:10:26:31/03/2023