ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد واژۆ كرا

کەمێک پێش ئێستا رێكکەوتنی نەوتی لە نێوان هەولێر و بەغداد واژۆکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتی عێراق ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دووبارە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم واژۆکرد.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی رێككەوتنەكە بخرێتەڕوو.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە مەسروور بارزانی بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەرناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركیا کۆبووەوە. 


PM:01:13:04/04/2023