پسپۆریکی زانستی خۆراک ڕایگەیاند" ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هەیە و بەڕۆژوون پێویسته چه‌ند سه‌عاتێک پێش به‌ربانگ و دوای نوێژی عه‌سر نه‌خه‌ون به هیج جۆرێک".
دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەی پسپۆڕی زانستی خۆراک، هەموو ئەو کەسانەی ئاگادار دەکاتەوە کە نەخۆشی شەكرەیان هەیە و بە ڕۆژوون و دەڵێت" زۆر گرنگه ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه و به‌ڕۆژوون پێویسته چه‌ند سه‌عاتێک پێش به‌ربانگ و دوای نوێژی عه‌سر نه‌خه‌ون به هیج جۆرێک له به‌ر ئه‌گه‌ری دابه‌زینی ئاستی شه‌کر له خوێن دا".
ئەم دکتۆرە ئاماژەشی بەوە کردووە، له کاتی به‌ڕۆژوو بوون ئه‌گه‌ر هه‌ستت به گێژی و برسیه‌تی زۆرکرد، پێویسته ده‌ست به‌جێ فه‌حسی شه‌کره بکەیت و ئەگەر لە ٧٠ ملگم که‌متر بوو، هەروەها پێش سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ر له ١٠٠ملگم که‌متر بوو ئەوە یه‌کسه‌ر ڕۆژووه‌که‌ت بشکێنه.