وەزارەتی بازرگانی عێراق: سەبەتەی خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین

وەزیری بازرگانی عێراق دڵنیایی لە ناردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتیانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەدات.

ئەسیرغەریری وەزیری بازرگانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووە" هاوشێوەی هاوڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییانی هەرێم کە بەشەخۆراکی مانگانەیان بۆ هەناردە دەکەین". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی هەرێم گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئامادەکردنی سەبەتەیەکی خۆراک بە کوالێتی بەرز لەگەڵ بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنم و بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک. 


PM:08:00:05/04/2023