لە کەرکوک دابەشکردنی بەنزین راگیرا

بەهۆی دروستبونی کێشەیەکی تەکنیکیەوە دابەشکردنی بەنزین لە سەرجەم وێستگەکانی کەرکوک ڕاگیرا. 

بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتیەکانی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا بڵاویکردەوە" سەرجەم شۆفێرانی شاری کەرکوک ئاگاداردەکەنەوە، بەهۆی کێشەی ئەلیکترۆنی لەدابەشکردنی بەنزین لەوێستگەکاندا سیستمەکەیان لە کارکەوتوە و ناتواندرێت بەنزین دابەش بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، دابەشکردنی بەنزین لەسەرجەم وێستگەکان تاوەکو تا چاک کردنەوەی سیستمی ئەلیکترۆنیەکە راگیراوە و لەئێستاشدا هەوڵەکان لەوبارەیەوە خراونەتەگەڕ.


PM:01:05:11/04/2023