ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئامادەی خۆی بۆ هاوکاریکردنی بانکی ناوەندی عێراق نیشاندا، بە مەبەستی سەقامگیری لە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار.
نوسینگهی راگهیاندنی بانکی ناوهندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە واشنتۆن عەلى عەلاق پارێزگارى بانکی ناوەندی لەگەڵ برایان نیلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا ههردوولا گفتوگۆیان کرد لەسهر ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق لە پرۆسەی حهواڵه داراییهکاندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" پارێزگار بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاندووە، لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕێککەوتوون بۆ چڕکردنەوەی پەیوەندی نێوان تیمە تەکنیکییەکانی هەردوولا بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە ئاسانکاریانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا لهسهری ڕێککەوتوون، لە ماوەی کورتدا جێبهجێبکرێن".