"سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک دابەشدەکرێت"

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئامادەكارییەكان بۆ پێدانی سێیەم سەبەتەی خۆراك تەواو بووە". 

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئامادەكارییەكان بۆ پێدانی سێیەم بەشە خۆراكی هاوڵاتیان تەواو بووە و ماددە خۆراكییەكانیش لە هەشت ماددە پێكدێن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبەتەی خۆراكەکە پێکهاتووە لە یەك كیلۆگرام شەكر، یەك لیتر زەیت، سێ كیلۆگرام برنج ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە و نیو كیلۆ گرام نیسك و نیو كیلۆگرام لەتكەنۆك. 

لە سەرەتای مانگی رەمەزانی ئەمساڵەوە تا ئێستا لە عێراق دوو بەشە خۆراکی هاوڵاتییان دابەشکراون، بەڵام لە هەرێمی کوردستان یەک وەجبە دابەشکراوە.


PM:04:01:13/04/2023