فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری ئامێدی دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی سنوری قەزای ئامێدیان کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، کەمێک پێش ئێستا فرۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گەلی قەچۆ بە دووری کیلومەترێك لە گوندی گوهەرزێ لە زنجیرە چیای مەتین سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومانکرد. 

تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زەرە و زیانەکان بەردەست نییە. 


PM:06:04:13/04/2023