بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانێکی سەختی چەند گوندێکی نزیک پێنجوێن دەکرێت

ئەمشەو شەممە بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانێکی خەستی چەند گوندێکی رۆژئاوای شاری پێنجوێن کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی ( سپی ) راگەیاند " بۆردومانەکە لە رێگای چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕکەوانەوە بووەو، بە سەختی بۆردومانی چەند ناوچەیەکی هەر سێ گوندی ساڵیاوە، کانی بەردەکانی وریاوەو، کانی میرانی کردووە".

لە کاتی گواستنەوەی چەند بریندارێکی بۆردومانەکە بە ئۆتۆمبیلێک بە مەبەستی گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی پێنجوێن، هەر لە نزیک ناوچەی بۆردومانەکە جارێکی تر دەکرێنەوە بە ئامانج.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکان تورکی بوون.

لە ئەنجامی بۆردومانەکەش چەند قوربانییەک هەیە.





PM:08:40:15/04/2023