ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەكەی پێنجوێن ئاشكرابوو


بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان لە هێرشەكەی شەوی رابردوودا كە لە قەزای پێنجوێن روویدا دوو كەس كوژران و دووی تریش بریندارن. 

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایگەیاندووە "بەپێی لێكۆڵینەوە بەراییەكان، لە ئەنجامی ئەم بۆردومانانەدا دوو كەس شەهیدبوون و دوو كەسی تریش بریندارن".

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، نیگەرانیی خۆی و قائیقامییەتی قەزای پێنجوێن و خەڵكی سنورەكەی پەیوەست بەم هێرشانە گەیاندە مەسرور بارزانی و ئومێدی كۆتایهاتنی ئەم هێرشانەو بەدورگرتنی هاوڵاتیانی ناوچەكە بە تایبەتیی كە لە ئێستادا سەرگەرمی كشتوكاڵ و ژیانی ئاسایی خۆیانن خواستوە.

ئێوارەی دوێنێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی لە چەند گوندێكی قەزای پێنجوێن كرد كە ناوچەیەكی هاوسنوری نێوان كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانە.



AM:09:51:16/04/2023