پارەی حەجی ئەمساڵ دیاری دەكرێت


بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری بەغدای پایتەخت بكەن بۆ دیاریكردنی پارەی حەج بۆ ئەمساڵ.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، بەمەبەستی دیاریكردنی تێچووی حەجی ئەمساڵ ئەمڕۆ شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق كۆدەبێتەوە، كۆبونەوەكە تایبەتە بە تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ كە بڕیارە چەندین تەوەر لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆی لەسەر بكرێن تاوەكو هەردولا دەگەنە رێككەوتن.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبونەوەكە دیاریكردنی تێچوی حەجی ئەمساڵ دەبێت كە بڕیارە دوای كۆبونەكە بە شێوەیەكی فەرمی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوبكرێتەوە.



AM:11:44:16/04/2023