لەبارەی ناردنی (٤٠٠) ملیارەكە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی ناردنی (٤٠٠) ملیارەکە بۆ هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" قەرزە و بۆ مووچەی دوو مانگە". 

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیای حزبەکەی راگەیاند" ٤٠٠ ملیارەكە قەرزی بانکی حکومییە بۆ حکومەت بۆ پێدانی مووچەی دوو مانگ هەتا یاسای بوودجە پەسەند دەكرێت". 

وتیشی" لە هەموو ئەگەرێکدا ئەم قەرزە دەبێت بدرێتەوە". 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا (٤٠٠) ملیار دیناری دیکە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.


PM:08:15:18/04/2023