لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكی مەترسیدار لەناو منداڵان هۆشداری دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت" هەموو جۆرە سەردانكردنێكمان بۆ نەخۆشخانەی منداڵان راگرتووە، لەبەرئەوەی ترس هەیە بەشێوەیەكی فراوان ئەو نەخۆشیە بڵاوببێتەوە". 

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند" ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە نەخۆشییەكی گواستراوە بە ناوی هەوكردنی پەردەی مێشك بڵاوبۆتەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ منداڵ رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵان كراون".

ئاماژەی بەوەشكردوە، مەترسی هەیە زیاتر ئەو نەخۆشیە بڵاوببێتەوە، چونكە چەندین منداڵ كە ئەندامی یەك خێزانن توشی ئەو نەخۆشیە بوون، هەربۆیە بڕیاریانداوە هەموو جۆرە سەردانكردنێكی نەخۆشخانەی منداڵان لە هەڵەبجە رابگیرێت، تا بتوانرێت بەر بەو نەخۆشیە بگرن. 


PM:04:01:22/04/2023