کەلار.. بەهۆی تەقینەوەی تانکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کەسێگ گیانی لەدەستدا

به‌یانی ئه‌مڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی كەلار تانكی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر تەقییەوە کە بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى گەرمیان ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لە کاتی لەحیم کردن تانکی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر تەقییەوەو لەئەنجامدا پیشەوەرەکە کەسەرقاڵی لەحیم کردنی تانکیەکە بووە بەناوی ( ئاریان ئیبراهیم) لەدایکبووی ١٩٩٤ دانیشتووی گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار گیانی لەدەستدا". 

دەشڵێت" لە روداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو هاوڵاتی دیکە بەشێکی جەستەیان سوتاوە". 

ئەوەش هاتووە" لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و  لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستیان بۆ بریندارەکان کراوەو بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێن". 




AM:10:26:24/04/2023