سەبارەت بە بەكارهێنانی دەرمان بۆ نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ رونكردنەوە دەدرێت


تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان كە لەكاتی تووشبوون بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان هیچ دەرمانێك بە نەخۆشەكە نەدرێت، بەڵكو راستەوخۆ ببرێتە نەخۆشخانە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەكەن لەكاتی هەبونی هەر نیشانەیەكی ئەم نەخۆشیە لە منداڵەكانیان (نەخۆشی هەوكردنی پەردەكانی مێشك) سەردانی دەرمانخانەو نۆرینگەكان نەكەن.

تەندروستی هەڵەبجە روونیكردۆتەوە، یان ئەگەر سەردانیشیان كردن بەهیچ جۆرێك دەرمانی ئیلتیهابات وەرنەگرن لەبەرئەوەی لەگەڵ وەرگرتنی دەرمنی ئیلتیهابات ڕێگاو شێوەی دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە ئاسان نابێت و ناتوانرێت دەستنیشانی بكەن بەهۆكاری كاریگەری دەرمانی بەكار هێنراو لەبەرئەوە ناتوانن دەستنیشانی ئەم نەخۆشیە بۆ هیچ نەخۆشێك بكەن كە پێش سەردانیكردنی بۆ نەخۆشخانەكانیان دەرمانی دەرەوەی بەكار هێنابێت.



PM:03:34:24/04/2023