دابەشکردنی خۆراک دەبێتە ئەلکترۆنی


وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی شەش مانگی داهاتودا کۆبونی خۆراك دەبێتە ئەلیکترۆنی".

ئەسیر داود غەریزی، وەزیری بازرگانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند" وەزارەتی بازرگانی دەستیکردوە بە ڕاهێنانی بریکارەکانی خۆراك کە بە ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش بکەن و چەند ۆرك شۆپێکییان ڕێکخستوە لەگەڵ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە لۆجستییەکان".

ئەسیر داود غەریزی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " بەپێ ئەو پلانەی دانراوە گۆڕینی فۆرمەکە بۆ ئەلیکترۆنی نابێت لە شەش مانگ داهاتو تێپەڕبکات و سەرجەم فۆڕمە کاغەزەکان نامێنن".

لەو دەمەوەی سودانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی پێدراوە گرنگی زیاتر دەدرێت بە کوالێتی دابەشکردنی خۆراک لە رووی دابەشکردن و ئەو مادانەوە کە دەیگرێتە خۆی.



PM:09:04:24/04/2023