وێنە.. شاعیرێکی ناسراوی عێراقی کۆچی دوایی کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە شاعیری دیاری عێراقی کازم سەعدی کە لە شاری هەولێر نیشتەجێیە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کازم سەعدی شاعیری دیاری عێراقی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی ٢٨ی نیسانی ساڵی ڕابردوو رۆژنامەی (الزمان) ئاشکرایکرد کە  نێچیرڤان بارزانی کاتێک بیستویەتی کازم سەعدی لە وڵاتی ئیماراتەوە گەڕاوەتەوە و لە خانەی بەساڵاچوانە لە بەغداد، دەستبەجێ خانوو و ماڵی بە سەرجەم پێداویستییەکانەوە بۆ ئەو شاعیرە عێراقیە دابینکرد و خەرجی ژیانیشی گرتە ئەستۆی خۆی. 

کازم سەعدی تێکستنووسی عێراقییە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کاری نوسین کردووە، گۆرانی بەناوبانگی بۆ هەندێک گۆرانیبێژی عێراقی و پاشان عەرەب نووسیووە، هەروەها لە بواری شیعری لیریکی و ڕۆژنامەگەریدا کاری کردووە.

کازم سەعدی لە ساڵی (١٩٩٥) عێراقی بەجێهێشت و بەرەو ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و زیاتر لە (٢٠) ساڵ لەوێ مایەوە و دوای ئەوەش لە ساڵی (٢٠١٩) گەڕایەوە عێراق.


PM:12:13:25/04/2023