لە نزیك كۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان فڕۆكەیەکی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج

دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی لە نزیك كۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان كردە ئامانج. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندێکی باشووری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان فڕۆكەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی كردە ئامانج. 

تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی ئاماری قوربانییەکان بەردەست نییە. 


PM:12:28:25/04/2023