چەمچەماڵ.. کورێکی عەبدوڵای کوێخا موبارەک کوژرا

 نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەناو چەمچەماڵ کوڕێکی گەنجی عەبدوڵای کوێخا موبارەک کادری سەربازی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فیشەک کوژرا.

 بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ماڵپەڕی سپی میدیا کەوتووە، کوڕەکەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک نزیکەی ٢٠ ساڵە.

ڕوداوی تەقەکردنەکە لە سەهەندی عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە گەڕەکی خانوی عەسکەرییەکان لە چەمچەماڵ ڕاگەیاندرا. 

عەبدوڵای کوێخا ،موبارەک لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە، دواتر پەیوەندی کرد بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە، ماوەی سێ ساڵیشە بووە بە کادرێکی سەربازی پارتی دیموکراتی کوردستان.

عەبدوڵای کوێخ موبارەک خەڵکی چەمچەماڵەوە خێزاندارە و خاوەنی سێ کوڕە



PM:05:07:25/04/2023