جیاوازی بارانی ئەمساڵ و پار تائێستا 353 ملیمەترە


بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی، جیاوازی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو تا دوێنێ گەیشتۆتە 353 ملیمەتر.

كارزان لەتیف، لێپرسراوی كەشناسی كشتوكاڵی سلێمانی رێژەی بارانبارینی پارێزگای سلێمانی تا بەرواری 24ی نیسن بڵاوكردۆتەوە كە بەپێی ئەو خشتەیە، سلێمانی تا دوێنێ بڕی (732) ملیمەتر باران باریوە، رێژەی باران بارینی سلێمانی بۆ ساڵی پێشوو تا هەمان بەروار (379) ملیمەترە بووە، هەروەها لە ناحیەی بەرزنجە زۆرترین باران باریوە كە رێژەكەی بریتییە لە (1206) ملیمەتر.

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، هێشتا ئەگەری باران بارین هەر ماوە و پێدەچێت لە ماوەكانی داهاتوودا بەشێوەی بارانبارین زیاتر بۆ تاوەباران بگۆڕێت.



PM:06:52:25/04/2023