سەبارەت رووداوەكانی كوشتن مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) رایدەگەیەنێت رووداوەكانی كوشتن دەبێت كۆتاییان پێ بێت و تاوانباران رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبدوڵای كوێخا موبارەك، كادیری پێشكەوتووی پارتی بەبۆنەی كوژرانی كوڕەكەیەوە  پرسە و سەرەخۆشی لێكردووە و رایەیاندووە، ئەم تاوانانە دەبێت كۆتاییان پێ بێت و تاوانباران رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.

دوێنێ لە قەزای چەمچەماڵ تەقە لە كوڕێكی عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك كرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەش، لەكاتی ناشتنی تەرمی كوڕەكەی، عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك رایگەیاند، "داوا لە خەڵك و لایەنگرانی خۆمان دەكەین ئارامی هەرێمی كوردستان و چەمچەماڵ بپارێزن".




AM:09:43:26/04/2023