وەزارەتی تەندروستی عێراق: ئەو نەخۆشییەی لە سلیمانی و هەڵەبجە بڵاوبۆتەوە مەترسیدار نییە

لیژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان سەردانی سلێمانی و هەڵەبجەی كردووە و دەڵێت، نەخۆشییەكە مەترسیدار نییە و ئەگەری زۆرە ڤایرۆسی بێت.


لیژنەكە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” سەردانی هەڵەبجە و سلێمانیمان كردووە، لە بەدواداچوونەكانیاندا حاڵەتی قورسیان بەدی نەكردووە، زۆرینەی حاڵەتەكان سوكن، بۆیە بە ئەگەری زۆرە نەخۆشییەكە ڤایرۆسی بێت نەك بەكتریا”.

لیژنەكە دەڵێت”مەترسیی ئەوان لەوەیە هۆكاری نەخۆشییەكە بەكتریا بێت كە زۆر مەترسیدارە و لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا مردنی لێدەكەوێتەوە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا لەبەردەستدایە هۆكارەكەی ڤایرۆسە”.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن لیژنەكەوە ئاشكراكراوەئەگەر نەخۆشییەكە ڤایرۆسی بێت چارەسەری ئاسانە و لە ماوەی حەوت بۆ ١٠ ڕۆژدا چاكدەبێتەوە، یان بە هەندێك چارەسەری ئاسان چاكدەبێتەوە.


PM:04:14:26/04/2023