پەرلەمانتارێکی یەکێتی: راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت لە جێنوفرۆشتنی میدیا سێبەرەکان دەچێت

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە دەڵێت" مستەوای راگەیەنراوەکەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت لەرووی ئوسوڵ و ئەتەکێتی و كارگێری و دەوڵەتداری ھێندە نزمە لەزمانی تەشھیر وجنێوفرۆشی میدیا سێبەرەکانیان دەچێت" .

لوقمان وەردی وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە نوسینێکدا دەڵێت "بەداخەوە دەرکەوت ئاستی نوسینی مەکتەبی سەرۆکی حکومەتیش لە ئاستی قسەکانی ووتەبێژەکەیەتی کە رەچاوی ھیچ عورفێکی دەوڵەتداری و کارگێری و ریزبەندی پلەی وەزیفی ناکات کە بەرامبەر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قسەدەکات کە لە پەرلەمان متمانەی پێدراوە".

وەردی لە کۆتاییدا نوسینەکەیدا دەڵێت "دواجار ئەم راگەیەنراوە بەنەفەسێکی ھێندە کورت نوسراوە ، ئەو راستیە تۆختر دەکاتەوە کە ئاسان نیە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و ھاوکارانی وەک یەک تیم کاربکرێت".

ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی درێژەی هەیەو پەلی کێشاوە بۆ تۆمەتبارکردن و سووکایەتیکردن بە یەکترکردن بەتایبەتی لەلایەن وتەبێژ و پەرلەمانتارانی هەردوو لاوە.



AM:10:46:27/04/2023