کەرکوک.. بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک مێردمنداڵێکی تەمەن (١٥) ساڵان گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڕوناکی نزیک بەنزینخانەی شۆرجەی شاری کەرکوک مێردمنداڵێکی تەمەن (١٥) ساڵان بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک گیانی لەدەستدا.

مێردمنداڵەکە شۆفێری تراکتۆرەکە بووە و دوو کەسی دیکەش لە ڕووداوەکەدا برینداربوون.


PM:06:08:27/04/2023