دارایی رێنماییەكی نوێی لەبەرژەوەندی فەرمانبەران دەركرد


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەمەودوا خەرجكردنی دەرماڵە نەبەسترێتەوە بەئەندامبوون لە سەندیكاو یەكێتیەكان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (6)ی ساڵی 2023، كە لە 17 نیسانی 2023 دەرچووەو لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە،  لەمەودوا كار بەهیچ ڕێنماییەك ناكرێت كە خەرجكردنی دەرماڵە دەبەستێتەوە بەئەندامبوون لە سەندیكاو یەكێتیەكان و هەر ڕێنماییەك پێشتر دەرچوبێت لەمەودوا ڕادەگیرێت.

لەهەرێمی كوردستان بۆ هەر بوارێكی وەزیفی سەندیكای تایبەت بە خۆیان هەیە و هەر كەسێك ببێتە ئەندامیان دەبێت پارەی ئەندامبوون بدات.



PM:08:11:27/04/2023