لە نوێترین لێدوانیدا میسی وەڵامی چەند پرسیارێکی تایبەت دەداتەوە

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا میسی وەڵامی چەند پرسیارێکی تایبەتی دەداتەوەو باشترین سیفەتی خۆی ئاشکرا دەکات.
سەرەتا لەسەر باشترین سیفەتی خۆی   میسی وتی:" نازانم بەڵام پێموایە هەمیشە هەوڵدانە، شتێک دەخەمە سەر سەرم و ناوەستم تا بتوانم بەدەستی بهێنم".

لە پرسیاری ئایا تۆ خولیای دەرەوەی تۆپی پێت هەیە میسی وتی:" هیچ شتێکی تایبەتم نییە بۆی جگە لە چێژ وەرگرتن لە خێزان و کەسانی دەوروبەرم".

 لە پرسیاری ئایا بەهرەیەکی شاراوەت هەیە  میسی رایگەیاند   کە هیچ بەهرەیەکی تایبەتی نیە".

لە کۆتایدا لە پرسیاری شتێک کە بەیانیان جێگرەوەی نەبێت لە لای میسی رایگەیاند خواردنی چای مەتەیە.



PM:09:33:27/04/2023