وەزیری تەندروستی: نەخۆشی هەوكردنی دەماخ مەترسیدار نییە


وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوكردنی دەماخ، نەخۆشییەكی مەترسیدار نییە.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (كوردستان24)ی راگەیاندووە، بۆ بەدواداچوونی نەخۆشی هەوركردنی پەردەی دەماخ دوو لیژنەیان پێكهێناوە، هەردوو شاری هەڵەبجە و سلێمانییان بەسەركردۆتەوە، پێشتریش ئەم نەخۆشییە هەبووە و هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمار نەكراوە و نەخۆشییەكی مەترسیدار نییە.

ماوەی هەفتەیەكە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی دەماخ لە نێو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە و بەو هۆیەشەوە لە چەند باخچەیەكی منداڵان لە سلێمانی چەند رۆژێك كراوەتە پشوو. 



AM:11:09:28/04/2023