كەمێك پێش ئێستا لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر لە رووداوێكی تەقەكردندا كەسێك برینداربوو.
بەپێی زانیارییەكان، رووداوی تەقەكردنەكە لە گەڕەكی تەیراوە و لە شەقامی 60 مەتریی شاری هەولێر بووە و بەهۆیەوە كەسێك برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بووە و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.
ئاسایشی هەولێر لەسەر روداوەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە " پاش رووداوی تەقەکردنی ئەم ئێوارەیەی شەقامی ٦٠ مەتری لە نێوان دوو خێزان کە برای یەکن و پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوانیان هەبوە ، هێزە هاوبەشەکانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوو لەسەر فەرمانی بەڕێز دادەوری لێکۆڵینەوە شەش کەس لە تۆمەتبارانی رووداوەکە دەستگیر کران و دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان" .