دانەغاز بەرهەمهێنانی گازی بە رێژەی ٪٩.٥ زیادی كردووە


كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایدەگەیەنێت، بەرھەمھێنانی گازی سروشتی لە ھەرێمی كوردستان بە رێژەی لە ٪٩.٥ زیادی كردووە.

كۆمپانیای دانەغاز لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەرھەمھێنانی گازی سروشتی لە ھەرێمی كوردستان لە ٪٩.٥ زیادی كردووە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو كە لە ٪٧.٦ زیادی كردبوو.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەكردووە، توانای بەرھەمھێنانی وێستگەی گازی خورمەڵە لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بە تێكڕای رۆژانەی ٥٠ ملیۆن پێ سێجا بووە، بەڵام لە دوای سەركەوتنی جێبەجێكردنی پرۆژەی فراوانكردن لە وێستگەكەدا توانای بەھەمھێنانی رۆژانەی بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا زیاد كراوە.



AM:11:10:30/04/2023