دژی پێنەدانی مووچەکانیان بۆ ماوەی چوار مانگ خۆبەخشانی سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی گردبوونەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە خۆبەخشانی سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی لەگەڵ کەسوکاری منداڵانی ئۆتیزم گردبوونەوە و بایکۆتی دەوامیان کرد.
لە گردبوونەوەکەدا خۆبەخشانی سەنتەری ئۆتیزم داوای خەرجكردنی مووچەكانیان و كردنیان بە هەمیشەیی دەكەن کە بە وتەی خۆیان ماوەی چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
لە سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی (٣٢) کارمەند دەوام دەکەن کە (٢٩) کەسیان دەرچووی زانکۆکان و دوو کەسیشیان کارگوزارن، هەروەها مووچەی مانگانەیان (٣٠٠) هەزار دینارە و کارگوزار باخەوانەکانیش موچەیان (٢٥٠) هەزار دینارە.