دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر ئەو کەسەی براکەی لە گەرەکێکی سلێمانی کوشت، دەڵێت" بە رۆژی نیوەڕۆ ئەو کەسە بەچەکی جۆری کڵاشنکۆف تەقەی لێدەکات و دەیکوژێت".
لەو روونکردنەوەیەی ئاسایشی هەرێم هاتووە " سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی ھاوڵاتیەک لەلایەن براکەیەوە دەزگای ئاسایشی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت ئەوکەسەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقەی لە براکەی خۆی کرد و کوشتی دەستبەجێ لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراوە".
لە بارەی ڕووداوەکەشەوە، لە روونکردنەوەکەدا هاتووە " سەعات١٢:٢٠ خولەکی نیوەڕۆ لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی تۆمەتبار بەھمەن عومەر محەمەد حەمەساڵح لە دایکبووی ١٩٩٦ لەسەر کێشەی میرات لەگەڵ برایەکی بەناوی بەرزان عومەر محەمەد حەمەساڵح، لەدایکبووی ١٩٨٢ دەبێتە کێشەیان و بەچەکی جۆری کڵاشنکۆف تەقەی لێدەکات و دەیکوژێت".
هاتووشە" دەستبەجێ و لەکاتی ڕووداوەکەدا مەفرەزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەکە دەبن و پاش ئەوەی تۆمەتبار بەچەکەوە لە ماڵی براکەی ھەڵدێت دەستگیری دەکەن و لە لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دان بە تاوانەکەیدا دەنێت کە براکەی خۆی کوشتووە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێ ی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەستگیراوە بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێئەنجامدراوە".
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠ ی نیسان لە گەڕەکی خەبات لە سلێمانی کەسێک براکەی خۆی کووشت.