گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کیژان ئیبراهیم خەیات لە پارچە ڤیدیۆیەکدا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا دەڵێتەوە.
كیژان لە پێگەی فرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا پیانۆ دەژەنێت و گۆرانی (یاران) کە بەرهەمی هونەرمەندی گۆرانیبێژ زەکەریا عەبدوڵایە بە شێوازێكی دیكە و ئاوازێكی دیكە دەڵێتەوە.
كیژان ئیبراهیم کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، دهرچووی كۆلێژی هونهری زانكۆی سلێمانییه، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.