سکاڵا لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکرێت


سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق داوای یاسایی لە دادگای فیدراڵی لەسەر کورسی پێکهاتەکان تۆمار کرد.
سۆران عومەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت "ئەمڕۆ بەداوای ژمارە ( ٨٥/اتحادیە/٢٠٢٣) لە دادگای فیدراڵی سکاڵام لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " داواکەم بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ئەو مادە یاسایەی کە ١١ کورسی کۆتای بە پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیوە".

کورسی پێکهاتەکان ١١ کورسییە و پێنج کورسی بۆ تورکمان و پێنج کورسی بۆ مەسیحییەکان و کورسییەکیش بۆ پێکھاتەی ئەرمەن دیاری کراوە و مایەی ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتییە، یەکێتی دەڵێت سەرجەم ئەم کورسیانە لە قازانجی پارتیدایە.




PM:05:52:02/05/2023