سەرۆكی دەزگایەكی "هەستیار"ی هەرێم خانەنشین بوو


خالید هادی، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی خانەنشینبوونی، كۆتایی بە كاركردنی هێنا.

ئەمڕۆ خالید هادی چاوشلی، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی، دوای خانەنشینبوونی، ماڵئاوایی لە فەرمانبەرانی دیوان كرد، لە پەیامێكدا رایگەیاند "دوای دوو خولی كاركردن وەك سەرۆكی دیوانی چاودێری، ئەمڕۆ دەست لەكارهەڵگرتنم رادەگەینم و خۆشحاڵم كە ئەم ماوەیە هەمووان پێكەوە وەكو تیمێك كارمان كرد بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان و خزمەتكردنی نیشتمان و هاووڵاتییان و پاراستنی مولك و ماڵی گشتی و خستنەڕووی ڕاوپێشنیار بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی جێبەجێكردنی یاسا و رێنماییەكان".

خالید هادی چاوشلی، دوای دوو خولی سەرۆكایەتی دیوانی چاودێری دارایی، بە فەرمانی هەرێمی ژماره (286) لە (8ـی ئەیلوولی 2022) و فەرمانی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (4/4/1106) لە (30ـی نیسانی 2023) خانەنشین بووە.



PM:08:18:02/05/2023