"ئازادی رۆژنامەگەری و سەلامەتی پیشەیی رۆژنامەنوسان كەوتۆتە بەر هێرشێكی بەردەوامی بەرفراوان"

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری ڕایدەگەیەنێت" ئازادی رۆژنامەگەری سەلامەتی پیشەیی رۆژنامەنوسان و ئازادی بیرورا كەوتۆتەبەر هیرشێكی  بەردەوامی بەرفراوان، كە كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر پێشیلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەگشتی". 

دەقی پەیامەکەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان:

بنیاتنانی داهاتویەك بنەماكەی ماف بێت

ئازادی رۆژنامەگەری كرۆكی مافەكانی مرۆڤە

ساڵی 2023 سیهەمین ساڵرۆژی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییە

ئەمرۆ سێ دەیە تێپەر دەبێت بەسەر بەرەوپێشەوە بردنی رۆژنامەگەری ئازادو ئازادی رادەربرین لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا، پاش ئەوەی لەسالی 1993دا ئەم رۆژە دیاریكرا- كە هاوكات بوو لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئامرازەكانی راگەیاندنی سەربەخۆ لە زۆریك لە وڵاتاندا و دەركەوتنی تەكنیكی دیجیتالی كە زانیاری ئازاد لەریگای ئینتەرنیتەوە فەراهەم دەكرد.

ئەمرۆ سێ دەیە تیپەردەبێت بەسەر پێشكەوتنی بنەماكانی رێزگرتن لە مافەكانی مروڤ و ئەو چوارچێوە نێودەوڵەتیانەی پەیوەندیدارن پێوەی، بەڵام لەهەمانكاتدا ئازادی رۆژنامەگەری سەلامەتی پیشەیی رۆژنامەنوسان و ئازادی بیرورا كەوتۆتەبەر هیرشێكی  بەردەوام بەرفراوان، كە كاریگەری راستەوخۆی هەبووە لەسەر پێشیلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەگشتی.

لە ئێستادا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی روبەروی چەندین قەیرانی پر كیشمەكێشم و توندوتیژی دەبیتەوە، نادادیە كۆمەڵایەتی و ئابووریە بەردەوامەكان كە دەبیتە مایە كۆچ و قەیرانە ژینگەیەكان و چەندین گرفت و تەنگەژەی تر كە رووبەرووی تەندروستی خەڵكی وئاستی گوزەرانیان دەبیتەوە لەتەواوی جیهاندا لە گەشەكردندایە.

لە هەمانكاتیشدا بڵاوبوونەوەی زانیاری ناراست و چەواشە لە تۆرەكانی ئینتەرنێت و دەرەوەیدا لەگەشەكردنێكی بەردەوامدایە، كە ئەمەش بەشیوەیەكی ترسناك كاریگەری دەبیت لەسەر ئەو دامودەزگایانەی بنەمای دیموكراسیەت سەروەر بونی یاساو و مافەكانی مرۆڤن.

لەپیناو روبەروبونەوەی ئەم هەلومەرج و هەرەشە مەترسیدارانە بەدیاریكراوی، ئازادی رۆژنامەگەری و سەلامەتی رۆژنامەنوسان و دەستراگەیشتن بە زانیاری ئەركی سەرەكی هەرە لەپێشی هەموو لایەكە. 

مافی ئازادی رادەبرین، كە لە برگەی 19 جارنامەی مافەكانی مرۆڤدا هاتووە ، مەرجێكی بنەرەتی و بزوینەری بەهرەمەندبونە لە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ.

هەربۆیە یادكردنەوەی 30ـهەمین سالرۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری بانگەوازە بۆ ئازادی رۆنامەگەری هاوچەرخ و فرە رەنگە چونكە هەر ئەمەش كلیلی سەرەكی و پێویستی بەهرەمەندبونە لە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ.


PM:02:21:03/05/2023