پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی بە تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هێنا. 

فەرمانگەی میدیای پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و پەیوەندیکردنی کۆماری عێراق بە رێککەوتننامەی دروستکردنی بانکی ئەوروپی بۆ دووبارە بونیادنان و گەشەکردن لە ساڵی ١٩٩٠ پەسەند کرا".

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووکەکانی ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠١٢ درا. 


PM:05:23:04/05/2023