داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرابوو


داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت كە لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) سەرپەرشتی دەكرێت بڵاویكردۆتەوە، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لەبەرواری  29ی نیسان تاكو ئەمڕۆ 18 ملیار و 515 ملیۆن و 101 هەزار و 227 دینار بووە. 
 
هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەڕە، داهاتی دوو هەفتە گەمەوبەریش 17 ملیار و 362 ملیۆن و 218 هەزار و 678 دینار بووە، داهاتەكان نانەوتیین و لە رێگەی شەش گەنجینە (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەك، گەنجینەكانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) كۆكراونەتەوە.
 



PM:09:04:05/05/2023