مێردمنداڵێك لە ئاوی خاسەی كەركوكدا خنكا


مێردمنداڵێكی تەمەن 10 ساڵ، بەمەبەستی مەلەكردن لەسەر رووباری خاسەی ناوشاری كەركوك چوەتە نێو ئاو، بەهۆی قوڵی ئاوەكەوە خنكا. 

بەپێی زانیارییەكان دوانیوەڕۆی ئەو مێردمنداڵە بەمەبەستی مەلەكردن لەسەر رووباری خاسەی ناوشاری كەركوك چوەتە نێو ئاو، بەڵام بەهۆی قوڵی ئاوەكەوە خنكا، دوای دوو كتژمێریش لە گەڕانی تیمەكانی مەلەوانی توانرا تەرمەكەی بدۆزرێتەوە و رادەستی خانەوادەكەی بكرێتەوە. 

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو مێردمنداڵە ئاوارەی رۆژئاوای كوردستانن و ساڵانێكە نیشتەجێی شاری كەركوكن.




PM:05:31:06/05/2023