پەرلەمانتارەکەی هەدەپە زانیاری نوێ لەسەر رێگا نەدانی لەلایەن فڕۆکەخانەی هەولێرەوە کە سەردانی هەرێم بکات، بڵاودەکاتەوە

‌وێنەی هەسەن ئوزگەش پەرلەمانتاری هەدەپە لە فڕۆکەخانەی هەولێر
پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان هەسەن ئوزگەنەش رایدەگەیەنێت کە زیاتر لە ٦ کاتژمێرە دەسەڵاتدارانی ئەمنی فڕۆکەخانەی هەولێر رێگای نادەن سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

هەسەن ئوزگەنەش لە لێدوانێکی تایبەتەدا بۆ ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند " من لەسەر داوای پەرلەمانتارانی گۆڕان و یەکێتی و رۆشنبیران هاتومەتە هەرێم تا بەشداری ڤیستڤاڵێک بۆ پاڵپشتی هەدەپە بکەم کە لە شاری سلێمانی، بەلآم دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی هەولێر رێگای نادەن لە فڕۆکەخانە دەربازبم".

پەرلەمانتارەکەی هەدەپە کە پێنج ساڵە پەرلەمانتاری تورکیا لەسەر ناوچەی شێرناخ وتیشی " بە پاساوی ئەمنی کە گوایە لە بەغداوە پێیانراگەیەندراوە، ناهێڵن ئێمە دەربازی خاکی هەرێمی کوردستان ببین و لە کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆوە من لە فڕۆکەخانەی هەولێر هێڵدراومەتەوە".


هەسەن ئوزگەش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پەرلەمانتارانی یەکێتی و گۆڕان لە هەوڵدان تا ئەو رێگریە هەڵگرن و رێگا بدەن بێتە خاکی هەرێمەوە.

پەرلەمانتارەکەی هەدەپە ئەوەشی ختسەڕوو کە ئەو لە فڕۆکەخانەی ئەنکەرەوە هاتۆتە فڕۆکەخانەی هەولێر.






PM:06:45:07/05/2023