سیروان بارزانی: بڕیاری سزادانی كۆڕەك بە پێدانی 800 ملیۆن دۆلار بۆ ئێمە سەرسوڕمان بوو


سیروان بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم رایدەگەیەنێت، بڕیاری سزادانی كۆمپانیاكەیان بە پێدانی 800 ملیۆن دۆلار بۆ ئەوان سەرسوڕمان بووە، چونكە ئەوان مۆڵەتی هەمیشەییان هەیە.

سیروان بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەوەی دەربارەی قەرزداری كۆمپانیای كۆڕەك باس دەكرێت چەواشەكارییە، چونكە كۆڕەك مۆڵەتی هەمیشەیی لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بۆ دەرچووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "دەستەی پەیوەندییەكانی عێراق سەدان بەشداربووی كۆمپانیای كۆڕەكی بە شێوەیەكی نایاسایی داوەتە كۆمپانیایەكی تر، بۆیە تا ئەو بەشداربووانە كە ژمارەیان سێ ملیۆن و 200 هەزار بەشداربووە نەگەڕێتەوە بۆ كۆڕەك، ئێمە پابەندنین كە هیچ بڕە پارەیەك بدەین".

سیروان بارزانی روونیكردۆتەوە "بڕیاری سزادانی كۆڕەك بە پێدانی 800 ملیۆن دۆلار بۆ ئێمە جێگەی سەرسوڕمان بوو، چونكە كۆڕەك نزیكەی حەوت ملیۆن بەشداربووی هەیە، ئەم بڕیارانە هیچ كاریگەرییەك لەسەر ئەوان دروست ناكات".



PM:06:08:08/05/2023