وەزیری دارایی: راگرتنی نەوت كێشەی گەورەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستكردووە


ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، راگرتنی نەوت كێشەی گەورەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستكردووە و هیوادارن حكومەتی عێراق بەڵێنەكانی بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بباتە سەر.
 
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە دیداری تۆركیلد بیوگ، بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان ریەیندووە ئەولەویاتی ئێمە جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە لە سەر نەوت و بودجە، هەرێمی كوردستان هەموو داواكارییەكانی بەغدای جێبەجێكردووەو چاوەڕێی عێراق و توركیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و چارەسەركردنی ئەو كێشە سیاسی و تەكنیكیانەی لەبەردەم پرۆسەكەدا ماون. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، راگرتنی نەوت كێشەی گەورەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستكردووەو هیوادارین حكومەتی عێراق بەڵێنەكانی خۆیان بۆ دابین كردنی مووچەی فەرمانبەران ببەنە سەر. 

لێدوانەكەی وەزیری دارایی لە كاتێكدایە تائێستا حكومەتی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی نیسانی رانەگەیاندووە.



PM:07:00:08/05/2023